بەشەکان

پزیشکی گشتی
پزیشکی گشتی لە بەرزترین بەشە لە بەشی زانستی و ناو بەشە پزیشکیەکان و زۆرترین کۆنمرەی پێویستە.خوێندکار بۆ ماوەی ٦ ساڵ وانەی تیۆری و پراکتیکی دەخوێنێت، لە سێ ساڵی سەرەتا زیاتر وانەکان تیرین و سێ ساڵی کۆتا زیاتر پارکتیکی.خوێندکار لە نەخۆشخانە گشتیەکان وانە دەخوێنێت و بە تەواوکردنی کۆلێژی پزیشکی خوێندکار دەبێتە خاوەن بڕوانامەی بەکالۆریۆس لە زانستی پزیشکی گشتی. دوای شەش ساڵ خوێندنی زانکۆ ماوەی سێ ساڵ وەک موقیم لە نەخۆشخانە دەمێنێتەوە و دواتر لەو بەشەی لە خواستیان لەسەری هەیە ئەخوێنن و اختصاص وەردەگرنخوێندن لەم کۆلێژه‌ ئەتباتە ژیانێکی نوێ و پڕ زانیاریەوە و چەندین دەرگای نوێی زانستت لێ دەکرێتەوە و گەشت بە ناو گشت زانستە پزیشکی و زیندەزانیەکاندا دەکەیت. هەر لە ساڵانی سەرەتادا توێکاری لەشی مرۆڤ ئەخوێنیت دەمار و خوێنبەر و ئێسک و مێشک و وردەکاریەکانی لەشی مرۆڤ شارەزا ئەبیت و خوێندنی شانەکانی لەشی مرۆڤ لە ژێر مایکۆسکۆپدا و چۆنێتی گەشەی مرۆڤ لە سکی دایکیدا لە ساتی یەک گرتنی تۆ و هێلکە تاوەکو لە دایک بوونی و چۆنێتی کارکردنی ئەندامەکان و سود و زیانی مادەکان لەسەر لەش و پێکهاتەی کیمیاوی و ئەو نەخۆشیەنەی توشی مرۆڤ دەبن دیاریدە زگماکیەکان و ناساندنی بەکتریا و ڤایرسەکان و مشەخۆرەکان بە خودی خوێندکار لە لایەن دکتۆرەکانەوە و فێر بوون گشت دەرمانەکان کە لە نەخۆشیدا بەکار دێت پاشان لە ساڵی چوارەمدا بابەتەکان بەرەو کلینیکاڵی دەڕوات و تێیدا چارەسەری نەخۆشیەکان و چۆنێتی چارەسەر کردن فێر دەبیت و تێیدا نەخۆشیە دەرونیەکان و نەخۆشیە جەستیەکان بە دوورو درێژی ئەخوێندرێت لە ناو کۆلێژ و لە ناو نەخۆشخانەکاندا٣ ساڵی سەرەتای وانە پراکتیکەکان لە ناو تاقیگەدا ئەخوێندرێت و پاشان ٣ ساڵی کلینیک(کۆتا) وانە پراکتیکەکان لە نەخۆشخانەکاندا ئەخوێندرێت. گرنگترین ئەو وانانەی فێرخواز دەیانخوێنێتوانەکانAnatomyPhysiologyPharmacologyPathologyMicrobiologyPediatricsObstetricsPsychiatryDermatologyOrthopedicsOphthalmologySugery anesthesia
پزیشکی ددان
پزیشکی ددان کۆلێژیپزیشکی دان لەکوردستان لەدوای کۆلێژی پزیشکیەوەدێت لەماوەی پێنج ساڵی خوێندندا لەو بابەتانەی پەیوەندی بەدەم و دان هەییە بەشێوەی نەزەری وعەمەلی دەخوێنرێت کەسی دەرچوو زانیارییەکیزۆری هەیییەلەبوارەکەی خۆیدالەقۆناغی چوار و پێنج لە نەخۆشخانەی زانکۆدا.ڕاستەوخۆ نەخۆش وەردەگرێت وانە عەمەلیەکانی لەسەر جێبەجێ دەکرێت وەک دکتۆرێک مامەڵە لەگەڵ نەخۆش دەکرێ و نمرەی عەمەلی لەسەر دادەنرێتئەم بەشە هەر سێ بەشی پزیشکی و ئەندازیاری و هونەری لەخۆدەگرێت و کاریان پێدەکات دوای پێنج ساڵ خوێندن دەبێتە خاوەن بڕوانامەی بەکالۆریۆس لەنەشتەرگەری دەم و ددان گرنگترین ئەو وانانەی فێرخواز دەیانخوێنێت وانەکانClinical anatomyDental anatomyPharmacology prosthodonticsOral surgeryOral medicinePeriodonticsPathologyGeneral surgeryOrthoticsPreventive dentistryConservative dentistry
دەرمانسازی
دەرمانسازی بەشی دەرمانسازی یەکێکە له بەشه پزیشکی یەکان و لە هەرێمی کوردستاندا لەڕووی نمرەوە دوای هەریەک لە بەشەکانی پزیشکی گشتی و پزیشکی ددان دێت و لە ڕووی دامەزراندنیشەوە لەپاڵ بەشەکانی پزیشکی گشتی و ددان و پەرستاری دامەزراندنییان ڕاستەوخۆیەکۆلێژی پزیشکی دەرمانسازی سێیەمین کۆلێژە لە ڕیزبەندی کۆلێژە پزیشکیەکانی کوردستان کە ساڵانە ژمارەیەکی دیاریکراو خوێندکار وەردەگرن خوێندکار دوای تەواوکردنی پێنجساڵی خوێندن دەبێتە خاوەنی بڕوانامەی بەکالۆریۆس لە دەرمانزانیدا خوێندکار لە ماوەی پێنج ساڵی خوێندندا بە وردی هەموو لایەنەکانی دەرمان دەخوێنێت بە شێوەی نەزەری و عملی خوێندن لەم بەشه پێنج ساڵە هاوشێوەی بەشەکانی پزیشکی ددان. خوێندکار لەماوەی خوێندنی لەم بەشەدا بەدرێژایی هەر پێنج قۆناغەکە زانیاری ورد و تەواو لەسەر هەموو جۆره دەرمانەکان دەخوێنێت لەڕووی تایبەتمەندی و کاریگەرییەکانی دەرمان ، واتە هەر بوار و شتێک کە پەیوەندی به دەرمانەوە هەبێت ، وەکو دەزانن و دەزانین زۆربەی دەرجوانی بەشە تەندرووستییەکانی کوردستان وەک پزیشکی ددان ، سڕکردن ، پەرستاری ، شیکاری نەخۆشییەکان و هتد وانەی فارماکۆلۆجی دەخوێنن. گرنگترین ئەو وانانەی فێرخواز دەیانخوێنێت کۆرسی یەکەم وانەکانHuman biologyGeneral ChemistryPharmacology prosthodonticsBiophysicsBiostatisticsPeriodonticsMedical EnglishITKurdology  کۆرسی دووەم وانەکانPrinciples of pharmacy and calculationAnalytical ChemistryHistologyTerminology GeneticsMedical EnglishITKurdology
پزیشکی ڤێتێرنەری
خوێندن لە بەشی پزیشکی ڤێتێرنەری پێنج ساڵە ، دەرچووی ئەم بەشە بڕوانامەی 'بەکالیۆرۆسی پزیشکی' پێدەدرێت، خوێندن لەم بەشە لە دوو ساڵی یەکەمیدا بە گشتی لەسەر مرۆڤ و ئاژەڵ دەخوێندرێت و فێرت دەکرێت چۆن مامڵە ڵەگەل ئاژەڵدا بکەیت ، لە سێ ساڵی کۆتایدا لەسەر جۆری دەرمان و چارەسەرکردنی ئاژەڵ و نەشتەرگەری دەخوێندرێت.ئەم بەشە لە دوو پارێزگای کوردستان هەیە ( سلێمانی و دهۆک ) ، وە دوو پەیمانگاشی هەیە لە ( شەقڵاوە و کەلار ) وە خوێندن لەم بەشە وەک بەشە پزیشکیەکانی تر گرانەو پێویستی بە ماندوی زۆر هەیە ئەو کەسەی پلەی یەکەم بەدەست دەهێنێت ئەتوانێت بچێتە بەشی پزیشکی گشتی خوێندن لەم بەشە بە زمانی ئینگلیزیە و بە شێوەی کۆرساتە ، واتە دەرسکان بە دوو وەرز دەخوێندرێت.بە دەستهێنانی ( ماستەر یانن دکتۆرا ) دەتوانیت ببیت بە مامۆستای بەشەکەی خۆت ، یاخود بەشە پزیشکیەکانی تر. ئەو شوێنانەی کە پزیشکی ئاژەڵ دەتوانێت کاری تێدا بکات شوێنفڕۆکەخانەمەرزە نێودەوڵەتیەکاننەخۆشخانەکانی ئاژەڵانکلینکی تایبەتمەندووبی دەرمانکێڵگەکانی پەلەوەر گرنگترین ئەو وانانەی فێرخواز دەیانخوێنێت وانەکانCell BiologyAnatomyAnimal Managementpoultrymolecular biologycomputer applicationTerminolog
زانستی خۆراک و کوالێتی کۆنترۆڵی
زانستی خۆراک و کوالێتی کۆنترۆڵی جۆری کۆلێژی زانستە پراکتیکیەکانی هەڵەبجە یەک پەیمانگا و دوو زانکۆ سیستەمی خوێندن بۆڵۆنیا چوار ساڵ خوێندن زمانی خوێندن ئینگلیزی. گرنگترین ئەو وانانەی فێرخواز دەیانخوێنێت وانەکانchemistryHorticultureComputerEnglishAnalyte chemistryFood scienceTerminologyBiostaticGeneral microbiology
زانستی تاقیگەی پزیشکی
بەشێکی پزیشکیە کە تیایدا شارەزایی دەربارەی پشکنینی نەخۆشیەکان دەکرێ وە بەشێکی گرنگی بواری پزیشکیە بەپێی ئەوەی بریاری پزیشکی نەخۆش لەسەر نەخۆشیەکە بە پشکنینی کارماندی تاقیگەوە وەستاوە دەتوانی تاقیگەی سەربەخۆ دابنێیت ،لەکەرتی تایبەت بواری کارکردن گونجاوە. لەکەرتی حوکومیش بوارێکی باشی کارکردنە،ئەکرێ لە هەریەک لەم شوێنانە وەک پسپۆرێکی تاقیکاری سامپڵی نەخۆش وەربگریت و شیکاری بۆبکەیت. گرنگترین ئەو وانانەی فێرخواز دەیانخوێنێت وانەکانGeneral ChemistryComputerEnglish for academic purposesHuman biologyEthiclab technicTerminologyBiostaticphlebotom
ئەندازیاری تەلارسازی
ئەندازیاری تەلارسازی (معماری) بەرزترین بەشە لەبەشە ئەندازیارییەکان ، کەتێیدا فێرخواز بۆماوەی پێنج ساڵ وانەکان دەخوێنێت بەپراکتیکی و تیۆری ،بەڵام جیاوازتر لەبەشەکانی دیکە خوێندنی پراکتیکی زیاترەکەدەبێت فێرخواز لەوساڵانەی خوێندنیدا چەندین پڕۆژە پێشکەش بکات وەک (خانوو،قوتابخانە،نەخۆشخانە،ھۆتێل ،سپۆڕت سەنتەر, ھتد ) وەپاشان دیزاین کردنی شارو شارۆشچکەکان دەخوێنرێت ،وەخوێندن بەزمانی ئینگلیزییە.بەشی ئەندازیاری تەلارسازی ھەردووچەمکی ئەندازیاری و ھونەری کۆدەکاتەوە کاریان پێدەکات دوای تەواوکردنیشی فێرخواز بڕوانامەی بەکالۆرییۆسی پێدەدرێت وەبۆکارکردنیش دەتوانێت ھەم لەکەرتی حکومی ھەم لەکەرتی تایبەت کاربکات بەڵام لەکەرتی تایبەت ھەلی کار زیاترە گرنگترین ئەو وانانەی فێرخواز دەیانخوێنێت وانەکانhistoryHistory of architecturefree handbuilding constructionPlanning principleconcrete designurban designinterior designsteel designlandscape architecturearchitecture theoryperspective
ئەندازیاری نەوت
تەکنیکی ئەندازیاری نەوت و وزە بەشێکی نوێیە لە بەشە ئەندازیاریەکانی زانکۆی پۆلی تەکنیکی سلێمانی ، فێرخواز بۆماوەی چوار ساڵ وانەکانی تایبەت بە هەردوو بواری (نەوت و وزە) دەخوێنێت.و بەشێوەیەکی گشتی پسپۆڕی لەهەردوو بوار وەردەگرێت، ئامانجی ئەم بەشە دروستکردنی ئەندازیاری کارامە و لێهاتوو لە بواری وزەو پاڵاوگە نەوتیەکان وە بواری کارکردن فراوانە و پاش تەواوکردنی ئەندازیار دەتوانێت لە تاقیگەو کێڵگەکانی تایبەت بە نەوت و وزە کاربکات. فێرخواز دوای تەواوکردنی بڕوانامەی بەکالۆریۆس وەردەگرێت. . پاش تەواوکردن ئەندازیار دەتوانێت لە هەردوو کەرتی حکومی و تایبەت کار بکات. گرنگترین ئەو وانانەی فێرخواز دەیانخوێنێت وانەکانFundamental of petroleumReserve fluid propertyGeneral physicProcess control & instrumentsEnvironment pollutionWind energyCued oil & fluid propertiesWaterbody energy EngDrilling EngPetroleum production engEnergy managementSurvey
ئەندازیاری پێترۆکیمیا
تەکنیکی ئەندازیاری پیترۆکیمیای یەکێکە لە بەشە ئەندازیاریەکانی زانکۆی پۆلیتەکنیکی دھۆک ,فێر خواز بۆ ماوەی چوار ساڵ وانەکانی تایبەت بە ھەردوو بواری (کیمیای و نەوت)دەخوێنێت بە شێوەیەکی گشتی پسپۆڕی ھەردوو بوار وەردەگرێت ئامانجی ئەم بەشە دروستکردنی ئەندازیاری کارامەو لێھاتووە لە بواری کیمیا پاڵاوگە ,وە بەرھەمەکانی نەوتە,وە بواری کارکردنی فراوانە پاش تەواوکردنی ئەندازیار دەتوانێت لە تاقیگەو کێلگە و پاڵاوگە نەوتیەکان کاربکات.*فێرخواز دوای تەواوکردنی بڕوانامەی بەکالۆریۆس وەردەگرێت . *پاش تەواوکردنی ئەندازیار دەتوانێت لە ھەردوو کەرتی حوکمی و تایبەت کار بکات. گرنگترین ئەو وانانەی فێرخواز دەیانخوێنێت وانەکانelectrical technologyheat transferselectrical programmingindustrial chemistryfluid mechanicspetroleum and gas propertyeconomics
تەکنیکی میکانیک و وزە
تەکنیکی میکانیک و وزە لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی ھەولێر کە خوێندن تیایدا چوار ساڵە کە فێرخواز بە شێوەیەکی تیۆری و پراکتیکی وانەکان دەخوێنێت زیاتر گرنگی بە بەشی پراکتیکی دەدرێت ,لەپاش تەواوکردنی ئەندازیار دەتوانێت لە (کارگەکان بیرە نەوتیەکان و وێستگەی کارەباو سوتەمەنی و بەشی سەیارات ..ھتد کار بکات، فێرخواز دوای تەواوکردنی بڕوانامەی بەکالۆرێۆس وەردەگرێت، پاش تەواوکردنیش ئەندازیار دەتوانێت لە ھەردوو کەرتی حوکمی و تایبەت کار بکات. گرنگترین ئەو وانانەی فێرخواز دەیانخوێنێت وانەکانdesign of mechanicfluid mechanicwind energyEng mechanicheat transferheat transferI. C. Engine 8.solar energy
ئەندازیاری ڕووپێوی
ئەندازیاری ڕوپێوی بەشێکی دیکەی ئەندازیارییە کەتەنھا لەزانکۆی سەڵاحەدین و دھۆک ھەیە بەھەمان شێوەی کۆلێژەکانی دیکەی خوێندن تێیدا چوار ساڵەبەزمانی ئینگلیزی واتە پڕاکتیکی و تیۆریەکان دەخوێنرێت.ھەروەھا خوێندکار ڕادەھێنرێت لەسەر بەکارھێنانی کۆمەڵێک ئامێر وەک (لیڤڵ،تۆتاڵ ستەیشن،جی پی ئێس.......ھتد) کەبەھۆیانەوە دەتوانی دەستنیشانی وردی شوێن ھەڵکەوتەی شتەکان وئەندازەو دوری و گۆشەی نێوانیان بکات.دەرچوو دەتوانێت بڕوانامەی بەکالۆریۆس لەئەندازیاری ڕوپێوی وەربگرێت.دەتوانێت لەکەرتی حکومی و ئەھلیدا کاربکات ،لەبواری تۆپۆگرافی وھایدرۆگرافی وژینگەوڕێگاوبان و بینادا. گرنگترین ئەو وانانەی فێرخواز دەیانخوێنێت وانەکانfundamental of surveyingplain surveyingmap projectiondata processingmathematictheory of Errorsremote sensingurban planningelective Subjectdesign of metalEngineering economyGIS and GPS
زانستی جیۆلۆجی
جیۆلۆجی یەکێکی دیکەیە لە بەشەکانی کۆلیژی زانست کە تێیدا فێرخواز بۆ ماوەی چوار ساڵ وانەکان دەخوێنیت بە تیۆری و پراکتیکی.ئەم بەشە ڕاستەوخۆ لەگەڵ سەرچاوە سروشتیەکان.کاردەکات و دەچێتە بواری زەوی ناسی دەرچوانی بەشی جیۆلۆجی زانیاری زۆر باشیان دەبیێت لە بواری (نەوت,کانزاکان,بەنداوەکان,سەرچاوەی, ئاو,ئاوی ژێر زەوی و ئاوی سەر زەوی).هەروەها لە کارگەکانی چیمەنتۆ وە بوارەکانی تێست کردنی ماوادی بیناسازی لە تاقیگەکاندا ئیش دەکەن لەم بەشەدا کاری کێڵگەی هەیە کە زۆر سەرەکیە وەیەکەی لەسەر ,هاوینان ئەنجام دەدرێت ,وەک تیمی فێر خوازی دەبرێتە ناو چینەکان کوردستان .هەروەها وانەکانی بە ئینگلیزی دەخوێنرێت وەبەشی پراکتیکی زیاترە دوای تەواو بونی فێرخواز بڕوانامەی بەکالۆریۆسی پێددرێت. گرنگترین ئەو وانانەی فێرخواز دەیانخوێنێت وانەکانGeneral geologyMineralogysedimentary rockscrystallographicpaleontologystratigraphicapply hydrologywireline loggingpetroleum geologyEngineering geologypollutionstructural geology
زانستی ژینگە
بەشی ژینگە یەکێکی دیکەیەلەبەشەکانی کۆلێژی زانست.کەتێدا فێرخواز بۆماوەی ٤ ساڵ وانەکان دەخوێنیت بەتیوڕی پراکتیکی,ٸەم بەشە باس لەگریگەریەکانی مرۆڤ دەکات لەسەر ژینگە لە ڕوی کیمیا,فیزیا, بایلۆجیەوە ٸەم بەشە گرنگی بەبواری ٸاو ھەواو خاک و ٸاو و سەرچاوەکانی دەدات,وە کاردەکەن لەتاقیگەی کیمیای و بەکارھێنانی ٸامێری جیاواز,وەکاردەکەن لەسەر چۆنیەتی پاراستنی مرۆڤەکان و ژینگە لە کەرتی نەوت و غاز.ھەروەھا ٸاشنادەکرێن بەڕێگاوچارەسەری جیاواز بۆ کێشە ژینگەیەکان دوای تەواوکردنی فێرخواز بڕوانامەی بەکالۆریۆس پێدەدرێت. گرنگترین ئەو وانانەی فێرخواز دەیانخوێنێت وانەکانForest ecologyEnvironmental HealthWaste managementbiological controlfundamental of soilmolecular biologyenvironmental chemistrypopulationlimnologygeneral geologyremote sensingbiotechnology
زانستی کۆمپیوتەر
زانستی کۆمپیوتەر هەموو ئەو بابەتانە ئەگرێتەوە کە پەیوەندیان بە تەکنەلۆژیا و کۆمپیوتەرەوە هەیە وەک کۆدداڕشتن، ئەپلیکەیشن بۆ سیستەمەکانی موبایل و کۆمپیوتەر ، وێبسایت.فێرخواز بۆ ماوەی ٤ ساڵ وانەکانی تایبەت بە تەکنەلۆجیاو زانیاری بەشێوەی تیوری و پراکتیکی وەردەگرێت. پاش تەواوکردنی دەتوانێت لە بواری پڕۆگرامەکانی کۆمپیوتەر، بەرێوەبردنی تۆڕەکان، گەشەپێدانی ئەپلیکەیشن و ماڵپەڕەکان ...ھتد کاربکات. فێرخواز دوای تەواوکردنی بڕوانامەی بەکالۆریۆس وەردەگرێت. پاش تەواو کردنی دەتوانێت لە ھەردوو کەرتی حوکمی و ٸەھلیش کاربکات. گرنگترین ئەو وانانەی فێرخواز دەیانخوێنێت وانەکانComputer ArchitectureStructure ProgrammingMathematicsWeb DesignObject-Oriented Programming (OOP)NetworkWeb ProgrammingData StructureDatabase Management System (DBMS)Mobile ApplicationCyber Security
كۆمپيوتەرى كردارى
بوارێکی زانستی کۆمپیوتەرە و بنچینەی ژیانی مۆدێرنی ئەمڕۆن، تۆڕەکان کۆمپیوتەرو ئامێرە ئەلیکترۆنیە جیاجیاکان پێکەوە گرێ دەدەن و دەبنە هۆکاری پەیوەندییەکی کاریگەر کە پایەیەکی بنەڕەتی زۆرێک لە دامەزراوەکان پێک دێنێت . فێرخواز بۆ ماوەی چوار ساڵ وانەکان بە شێوەی تیۆری و پراکتیکی وەردەگرێت وە پاش تەواوکردنی لە بواری دیزاین، دروستکردن، پارێزگاریکردن و بەڕێوبردنی تۆڕی کۆمپیوتەر وە ناساندن و چاککردنەوەی کێشەکانی هاردوێر و سۆفتوێر لە تۆرداوـ هتد کاردەکات. فێرخواز دوای تەواوکردنی بڕوانامەی بەکالۆریۆس وەردەگرێت. پاش تەواوکردنیش دەتوانێت لە هەردوو کەرتی حکومی و تایبەت کابکات بەڵام لە کەرتی تایبەت هەلی کاری زیاترە. گرنگترین ئەو وانانەی فێرخواز دەیانخوێنێت وانەکانWeb DesignNetwork DesignNetwork ProgrammingNetwork SwitchingData StructureMobile ApplicationCyber SecurityInformation Security