دەرمانسازی

دەرمانسازی بەشی دەرمانسازی یەکێکە له بەشه پزیشکی یەکان و لە هەرێمی کوردستاندا لەڕووی نمرەوە دوای هەریەک لە بەشەکانی پزیشکی گشتی و پزیشکی ددان دێت و لە ڕووی دامەزراندنیشەوە لەپاڵ بەشەکانی پزیشکی گشتی و ددان و پەرستاری دامەزراندنییان ڕاستەوخۆیەکۆلێژی پزیشکی دەرمانسازی سێیەمین کۆلێژە لە ڕیزبەندی کۆلێژە پزیشکیەکانی کوردستان کە ساڵانە ژمارەیەکی دیاریکراو خوێندکار وەردەگرن خوێندکار دوای تەواوکردنی پێنجساڵی خوێندن دەبێتە خاوەنی بڕوانامەی بەکالۆریۆس لە دەرمانزانیدا خوێندکار لە ماوەی پێنج ساڵی خوێندندا بە وردی هەموو لایەنەکانی دەرمان دەخوێنێت بە شێوەی نەزەری و عملی خوێندن لەم بەشه پێنج ساڵە هاوشێوەی بەشەکانی پزیشکی ددان.

خوێندکار لەماوەی خوێندنی لەم بەشەدا بەدرێژایی هەر پێنج قۆناغەکە زانیاری ورد و تەواو لەسەر هەموو جۆره دەرمانەکان دەخوێنێت لەڕووی تایبەتمەندی و کاریگەرییەکانی دەرمان ، واتە هەر بوار و شتێک کە پەیوەندی به دەرمانەوە هەبێت ، وەکو دەزانن و دەزانین زۆربەی دەرجوانی بەشە تەندرووستییەکانی کوردستان وەک پزیشکی ددان ، سڕکردن ، پەرستاری ، شیکاری نەخۆشییەکان و هتد وانەی فارماکۆلۆجی دەخوێنن.

 

گرنگترین ئەو وانانەی فێرخواز دەیانخوێنێت

 

کۆرسی یەکەم

 

وانەکان

Human biology
General Chemistry
Pharmacology prosthodontics
Biophysics
Biostatistics
Periodontics
Medical English
IT
Kurdology

 

 

کۆرسی دووەم

 

وانەکان

Principles of pharmacy and calculation
Analytical Chemistry
Histology
Terminology Genetics
Medical English
IT
Kurdology