پزیشکی گشتی

پزیشکی گشتی لە بەرزترین بەشە لە بەشی زانستی و ناو بەشە پزیشکیەکان و زۆرترین کۆنمرەی پێویستە.
خوێندکار بۆ ماوەی ٦ ساڵ وانەی تیۆری و پراکتیکی دەخوێنێت، لە سێ ساڵی سەرەتا زیاتر وانەکان تیرین و سێ ساڵی کۆتا زیاتر پارکتیکی.
خوێندکار لە نەخۆشخانە گشتیەکان وانە دەخوێنێت و بە تەواوکردنی کۆلێژی پزیشکی خوێندکار دەبێتە خاوەن بڕوانامەی بەکالۆریۆس لە زانستی پزیشکی گشتی.
 
دوای شەش ساڵ خوێندنی زانکۆ ماوەی سێ ساڵ وەک موقیم لە نەخۆشخانە دەمێنێتەوە و دواتر لەو بەشەی لە خواستیان لەسەری هەیە ئەخوێنن و اختصاص وەردەگرنخوێندن لەم کۆلێژه‌ ئەتباتە ژیانێکی نوێ و پڕ زانیاریەوە و چەندین دەرگای نوێی زانستت لێ دەکرێتەوە و گەشت بە ناو گشت زانستە پزیشکی و زیندەزانیەکاندا دەکەیت.
 
هەر لە ساڵانی سەرەتادا توێکاری لەشی مرۆڤ ئەخوێنیت دەمار و خوێنبەر و ئێسک و مێشک و وردەکاریەکانی لەشی مرۆڤ شارەزا ئەبیت و خوێندنی شانەکانی لەشی مرۆڤ لە ژێر مایکۆسکۆپدا و چۆنێتی گەشەی مرۆڤ لە سکی دایکیدا لە ساتی یەک گرتنی تۆ و هێلکە تاوەکو لە دایک بوونی و چۆنێتی کارکردنی ئەندامەکان و سود و زیانی مادەکان لەسەر لەش و پێکهاتەی کیمیاوی و ئەو نەخۆشیەنەی توشی مرۆڤ دەبن دیاریدە زگماکیەکان و ناساندنی بەکتریا و ڤایرسەکان و مشەخۆرەکان بە خودی خوێندکار لە لایەن دکتۆرەکانەوە و فێر بوون گشت دەرمانەکان کە لە نەخۆشیدا بەکار دێت پاشان لە ساڵی چوارەمدا بابەتەکان بەرەو کلینیکاڵی دەڕوات و تێیدا چارەسەری نەخۆشیەکان و چۆنێتی چارەسەر کردن فێر دەبیت و تێیدا نەخۆشیە دەرونیەکان و نەخۆشیە جەستیەکان بە دوورو درێژی ئەخوێندرێت لە ناو کۆلێژ و لە ناو نەخۆشخانەکاندا٣ ساڵی سەرەتای وانە پراکتیکەکان لە ناو تاقیگەدا ئەخوێندرێت و پاشان ٣ ساڵی کلینیک(کۆتا) وانە پراکتیکەکان لە نەخۆشخانەکاندا ئەخوێندرێت.
 

گرنگترین ئەو وانانەی فێرخواز دەیانخوێنێت


وانەکان

Anatomy
Physiology
Pharmacology
Pathology
Microbiology
Pediatrics
Obstetrics
Psychiatry
Dermatology
Orthopedics
Ophthalmology
Sugery anesthesia